ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ حه‌سه‌که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کاته‌ ئامانج

به‌شی سووریا- له‌ ته‌قینه‌وه‌یێکی خۆکوژی له‌ حه‌سه‌که‌ دوو سه‌ربازی ئه‌مریکی بریندار بوون و 8 شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده‌ش گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21-1-2019 خۆکوژێک به‌ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه‌ کاروانێکی ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌سه‌ده‌ی له‌ گونده‌واره‌کانی باشووری حه‌سه‌که‌ له‌سه‌ر ڕێگای ڕه‌قه-‌ حه‌سه‌که‌ له‌ نزیک ناوچه‌ی شه‌دادی پارێزگای حه‌سه‌که‌ کردۆته‌‌ ئامانج و به ‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تایییه‌کان 8 شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و لانیکه‌م 2 سه‌ربازی ئه‌مریکیش بریندار بوونه‌.

خۆکوژه‌که‌ له‌ کاتی تێپه‌ڕینی هێزێکی ئه‌مریکی به‌ یاوه‌ریی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) به‌ ڕێگاکه‌ خۆی ته‌قاندوووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ک ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕایگه‌یاندوووه‌ که‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌وه‌ لانیکه‌م 8 شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ژماره‌یێکی دیکه‌ش بریندار بوون، جگه‌ له‌ بریندار بوونی دوو سه‌ربازی ئه‌مریکا.

ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت.

پێش چه‌ند ڕۆژێکیش ته‌قینه‌وه‌یێک کاروانێکی ئه‌مریکی له‌ شارۆچکه‌ی مه‌نبه‌ج کرده‌ ئامانج که‌ بوووه‌ هۆی کوژرانی چوار سه‌ربازی ئه‌مریکی.

دوای بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ دووه‌م هێرش له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا و شه‌ڕڤانان له‌ باکووری سووریا ده‌کاته‌ ئامانج.

سه‌رچاوه‌: هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51262

Your Comment

You are replying to: .
captcha