لەسەر دزینی نەوتی هەرێم داوای هەڵوێست لە بەغدا دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق داوا لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوت دەکات لەسەر پرسی دزینی نەوتی هەرێم لە خاکی تورکیاوە بێنە دەنگ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق سبەی-ی راگەیاند: بە نووسراوی فەرمی داوای لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دەرەوە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق کردووە کە لەسەر پرسی دزینی نەوتی هەرێم لە خاکی تورکیاوە بێنە دەنگ.

ناوبرا. وتیشی: بەڵگەی دزینی نەوتی هەرێمیان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ ئەوەی بێنە دەنگ و بەدواداچوونی بۆ بکەن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق بەپێویستی زانی رێکاری بە پەلە و جدی بگیرێتە بەر سەبارەت بە دزینی سامانی نیشتیمانی لە خاکی تورکیاوە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردودا گرتەیێکی ڤیدیۆیی بڵاو بوویەوە کە لە نێو خاکی تورکیاوە بۆری سەرەکی گواستنەوەی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا کە لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوەیە، لە رێگەی بۆریی لاوەکییەوە کون کراوە و نەوتی لێ دەدزرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51257

Your Comment

You are replying to: .
captcha