بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەدی عەواد لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق پشتگیری لە گەندەڵکارانی کۆمپانیای نەوتیی سۆمۆ دەکات و بە هۆی گەندەڵی لە کۆمپانیای نەوتیی سۆمۆ-وە ڕۆژانە ملیۆنان دینار خەسار لە عێراق دەکەوێت.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ژمارەیێک بەڵگەی پێیە کە هاوکاریی غەزبان لەگەڵ گەندەڵکارندا لە کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرا دەکات و لە پەرلەمانی عێراقدا هەوڵەکان لە ئارادایە بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری نەوتی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment