به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 20ی کانوونی دووهه‌می 2019 دوو ته‌قینه‌وه‌ى به‌هێز له عه‌فرینی سووریا ڕووی دا و له ئه‌نجامدا دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 12 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئه‌ردۆغان که له ئێستادا سوپاى وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ سوپاى ئازادى سووریا کۆنتڕۆڵى شارى عه‌فرینیان کردوووه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی عه‌فرین هاتنه ده‌نگ و له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: شه‌ڕى ئێمه له عه‌فرین و جه‌رابلوس و ئه‌لباب به‌رده‌وامى ده‌بێت.
ناوبراو وتیشى: هه‌رگیز ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ى عه‌فرین له یاد ناکه‌ین و له‌گه‌ڵ سوپاى سووریاى ئازاد به‌رده‌وام ده‌بین له خه‌بات.
ئه‌م وتانه‌ى ئه‌ردۆغان له پهیوهندییێکى ته‌له‌فۆنیدا بوووه له‌گه‌ڵ خولووسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگریی تورکیا که به بۆنه‌ى ساڵیادى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین که به چڵه زه‌یتوون ناسراوه ئه‌نجامى داوه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment