به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 20ی کانوونی دووهه‌می 2019 فلۆرانس بارلى وه‌زیرى به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ى بڕیارى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا و دۆخى کورد له سووریا و ئاڵۆزییه‌کانى ناوچه‌که به ڕۆژنامه‌ى لۆمۆند و چه‌ند میدیایێکى دیکه‌ى وڵاته‌که‌ى وتوووه: کورد باشترین هاوبه‌شى هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش بوووه و ئێستا بابه‌ته‌که په‌یوه‌سته به پێویستى پاراستنیان که ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش ئه‌وه به هه‌ند وه‌رده‌گرن و درکى پێده‌که‌ن.
پێشتریش ئه‌و وه‌زیره‌ى فه‌ڕه‌نسا ڕه‌خنه‌ى له بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ گرت سه‌باره‌ت به کشاندنه‌وه‌ى هێزه‌کانیان له سووریا و جه‌ختى له پێویستى کۆتایی هێنان به داعش و تیرۆر کرده‌وه و له سهردانێکیشیدا بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى ڕاوێژکار و سه‌ربازانى وڵاته‌که‌ى له ئوردون دووپاتى کرده‌وه که وڵاته‌که‌ى پابه‌نده به‌و ئه‌رکه‌ى له سه‌ر شانیه‌تى و تا به ئه‌نجام گه‌یاندنى له سووریا ده‌مێنێته‌وه و درێژه به شه‌ڕى تیرۆر ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment