وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق: ساڵی داهاتوو سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوووان ئه‌نجام ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوووان له‌ساڵی 2020دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه ‌ده‌دات که‌ نووری سه‌باح دلێمی وه‌زیری پلاندانان له ‌نزیكه‌وه‌ چاودێری كاره‌كانی تایبه‌ت به ‌ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق له ‌ساڵی 2020دا كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای ناوه‌ندی بۆ سه‌رژمێری ئه‌نجام ده‌درێت.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ ڕوو که‌ وه‌زیری پلاندانانی عێراق له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ده‌زگای ناوه‌ندی بۆ سه‌رژمێری گشتی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگیی باشتركردنی تواناكانی كاری ده‌زگاكه‌ كردۆته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی دروست كردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوه‌ندێكی كاركردنی تایبه‌تمه‌ند به‌و بواره‌ بۆ په‌ره‌پێدان به‌ شاره‌زایییه‌كانی بواری سه‌رژمێری گشتی و ئاشنا كردنیان به‌ نوێترین ته‌كنیكه‌كان كه‌ ڕۆڵیان ده‌بێت له‌ وردی كاركردن و خێرایی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51243

Your Comment

You are replying to: .
captcha