هۆشیار عه‌بدوڵڵا: ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی هه‌رێم بڕیاره‌ بیداته‌ سۆمۆ كێشه‌یێكی بودجه‌ی عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرای كرد بابه‌ته‌ نه‌وتییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی هه‌رێم بڕیاره‌ بیداته‌ سۆمۆ کێشه‌یێکی په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی 2019ی عێراقه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان له ‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له ‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا بابه‌تێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ بودجه‌ بڵاو كرده‌وه ‌‌و ڕایگه‌یاند: "ڕێژه‌ی دیاریکراو بۆ پارێزگاکانی نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن به‌ تایبه‌ت به‌سره‌، ڕێژه‌ی دیاریکراو بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی که‌ به‌ شه‌ڕی داعش وێران بوون، نه‌وتی هه‌رێم و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی بڕیاره‌ بیداته‌ سۆمۆ و حاڵه‌تی ئیلتیزام نه‌کردنی هه‌رێم به‌ ناردنی نه‌وت له‌ گرنگترین ناکۆکییه‌کانن و ئه‌و ماددانه‌ی تایبه‌تن به‌و کێشانه‌وه‌ دوامان خستوون بۆ گفتۆگاکانی کۆتایی".

هۆشیار عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌ش كردوووه‌: "له‌و كۆپیه‌ی که‌ له‌ حکوومه‌ته‌وه‌ هاتوووه‌ باسی کێشه‌ی پاره‌ی جووتیارانی تێدا نییه‌، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 20ی کانوونی دووهه‌می 2019 جارێکی‌تر کێشه‌ی شایسته‌ دارایییه‌کانی جووتیاران به‌ هه‌وڵی ئه‌ندامه‌ کورده‌کانی لیژنه‌ی دارایی به‌ بڕگه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ خرایه‌وه‌ ناو بودجه‌وه‌‌ و جێگیر کرا".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سێشه‌ممه‌ یاخود چوارشه‌ممه‌ ڕه‌شنووسی بودجه‌ی 2019 ئاماده ‌بێت بۆ ده‌نگدان .

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51242

Your Comment

You are replying to: .
captcha