بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا «پەیەدە» لە یەکەمین ساڵۆگەڕی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا و سوپای ئازاد لە 20ی کانوونی دووهەمی 2018ی زایینی دژ بە عەفرین بەیاننامەیێکی دەرکرد و تیایدا دەڵێت: پێش داگیر کردنی عەفرین ئارامترین شاری سووریا بوو و خەڵکی ئەو شارە کەوتنە ژێر هێرشی سوپای تورکیا و گرووپەکانی سەربەو وڵاتە. لەو هێرشەدا سەدان کەس لە خەڵکی سڤیل کوژران و سەدان هەزار کەس ئاوارە کران.
لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە: دەوڵەتی تورکیا ساڵەهایە هەوڵ دەدات کە کوردەکان مەجبوور بکات زێدی خۆیان بەجێ بهێڵن، بەو چەشنەی کە داعش لە شەنگال کوردانی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد، حکوومەتی تورکیاش لە عەفرین ئەو کارەی کرد.
بەیاننامەکە داوا دەکات بەزووترین کات کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کاردانەوە هەمبەر دەوڵەتی تورکیا پیشان بدات، دونیا دەبێت هەوڵی گەڕاندنەوەی خەڵکی عەفرین بۆ شاری خۆیان بدات، کۆمەڵگای نێوەنەتەوەیی هەمبەر کۆمەڵکوژ کردنی خەڵک لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە بێدەنگن و ئەوەش کاردانەوەی توندی کوردەکانی لێدەکەوێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment