بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کشانەوەی 2000 هێزی سەربازیی وڵاتەکەی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان هەرچەند خۆشحاڵیی تورکیای لێکەوتەوە چوونکە بە دوای داگیر کردنی ئەو ناوچانەیە، بەڵام بوو بە هۆی بێ هیوا بوونی کوردانی سووریا کە هاوپەیمانی ئەمریکا دێنە ئەژمار. بەم حاڵەشەوە توویتەکانی ترەمپ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا و پشتگیری کردن لە کوردەکان هیچ ڕوونکردنەوەیێک لەبارەی مەسەلەکە ناکات و پرسەکەشی شڵەژاوتر کردووە.
کوردانی سووریا ئەزموونی ڕەفتاری ئەمریکایان لەگەڵ کوردانی عێراق لە ساڵی 2017 لەبەردەستدایە کە ئەو وڵاتە بێ لایەنیی خۆی هەمبەر گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر کەرکووک ڕاگەیاند. بۆیەش ئێستا بەرپرسانی کوردی سووریا ئاوڕ لە ڕوونکردنەوەی بەرپرسانی ئەمریکی نادەنەوە و ڕوویان کردۆتە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و رووسیا تا ڕێگری بکەن لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی خۆبەڕێوەبرەی باکووری سووریا.
سام هلێر، کارناسی پرسە سیاسییەکان بە بلومبرگی وتووە کە بڕیارەکانی ترەمپ لەبارەی سووریا ستراتێژیی پێویستی نییە و نەک یارمەتیی بە چارەسەر کردنی قەیرانی ئەم وڵاتە نەکردووە بەڵکوو بشێوە و سەرلێشێواویی دروست کردووە.
ئەم لێکۆڵەرە لەبارەی گرووپی قەیران نێونەتەوەیی دەڵێت: دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی لە سووریا داوە بەڵمام تەنانەت هەمانگیی لەگەڵ دەوڵەتەکەی نەکردبوو و بەبێ ڕاوێژ ئەنجامی دا. بۆیەش شایەتحاڵی ئەم بشێوەیەین کە دروست بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment