کوردپرێس:
مەنسوور بەعیجی ئەندامێکی هاوپەیمانیی سایروون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتوویەتی ڕەشنووسی یاسای دەرکردنی هێزە بیانی و ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق ئامادە کراوە و لە داهاتوویێکی نزیکدا ئاراستەی پەرلەمان دەکرێت و لە پەرلەمان پەسەند دەکرێت و یاساکە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
بەعیجی گوتیشی ڕەشنووسی دەکردنی هێزە بیانییەکان لەلایەن چاودێران و فەرماندە عێراقییەکانەوە ئامادە کراوە و لە قۆناغی کۆتاییی خۆیدایە.
ناوبراو زیادی کرد: سوپای عێراق و حەشدی شەعبی توانای ئەوەیان هەیە پارێزگاری لە عێراق بکەن و تەنانەت ڕێگە بە یەک سەربازی بیانی نادرێت کە لە عێراقدا بمێنێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment