به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عامر فایز به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند: تێکڕای حیزبه سیاسییه‌کان ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ئه‌مساڵی عێراق و دواخستنی موناقشه‌ی ته‌واوکردنی کابینه‌ی نوێی عێراق و دیاری‌کردنی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنه په‌رله‌مانییه‌کان بۆ دوای پشوووه‌کانی په‌رله‌مان و ده‌ست پێکردنی وه‌رزی نوێی یاسادانان.
ناوبراو گوتیشی: ناکۆکیی سیاسیی نێوان حیزبه عێراقییه‌کان زۆر دژواره و ئێستاکه چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ناکۆکییانه مومکین نییه هه‌ر بۆیه تێکڕای حیزبه‌کان نه‌رمی ده‌نوێنن له‌سه‌ر یارمه‌تی گه‌یاندن به پێکهێنانی کابینه و جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment