تیمێكی FBI ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌نبه‌ج ده‌کۆڵێته‌وه‌

به‌شی سووریا- ڕێكخراوی‌ ڕوانگه‌ی‌ سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕای‌گه‌یاند:‌ تیمێكی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا FBI گه‌یشتوووه‌ته‌ شاری مه‌نبه‌ج به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێكخراوی‌ ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌ له‌نده‌نه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ توویته‌ردا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ كه‌ تیمێكی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا FBI گه‌یشتوووه‌ته‌ شاری مه‌نبه‌ج.

ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ ئاماژه‌شی‌ به‌وه ‌دا كه‌ "تیمه‌كه‌ ده‌ستی كردوووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو و له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌نجام ‌ده‌درێن".

ته‌نها ڕۆژێک دوای‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ رایگه‌یاند كه‌ "هێزه‌كانیان له‌ دژه‌تیرۆر گرووپێكی‌ تیرۆریستیی حه‌وت كه‌سیان ده‌ستگیر كردوووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پشتگیری ده‌كران و نیازیان هه‌بوووه‌ چه‌ند كارێكی تیرۆرستی له‌ مه‌نبه‌ج ئه‌نجام بده‌ن".

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 16ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2019، له‌ شه‌قامی سندوسی شاری مه‌نبه‌ج له‌ به‌رده‌م خواردنگه‌یێک ته‌قینه‌وه‌یێک ڕووی دا و به‌پێی دوایین ئامار 4 ئه‌مریكی و 5 شه‌ڕڤان و 10 هاووڵاتی مه‌ده‌نی‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51196

Your Comment

You are replying to: .
captcha