به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه كردوووه كه له 24 كاتژمێری ڕابردوودا هێزه‌كانیان به پشتیوانیی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه و باره‌گاكانی داعشیان له دێره‌زوور كردۆته ئامانج و له ئه‌نجامدا 47 چه‌كداری داعش كوژراون.
هه‌سه‌ده ڕوونیشی کردۆته‌وه که له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 37 بنكه و خه‌نده‌قێک و 3 كارگه‌ی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێلی داعش خاپوور كراون و دوو ئۆتۆمبێلی ئه‌و ڕێكخراوه و 3 شوێنی هاوه‌نه‌كانیان تێكشكێنراون.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماژه‌ی به ڕزگاركردنی نزیكه‌ی 300 هاووڵاتی مه‌ده‌نیش كردوووه كه داعش وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی بۆ خۆیان به‌كاری هێنابوون.
جێی باسه دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌نبه‌ج كه بوووه هۆی كوژران و برینداربوونی نزیكه‌ی 30 هاووڵاتی مه‌ده‌نی، شه‌ڕڤان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو كه تۆڵه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له داعش ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment