ئیمانوێل ماكرۆن: له‌ عێراق و سووریا ده‌مێنینه‌وه‌

به‌شی جیهان- سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ‌سووریا‌ و عێراق ده‌کات و ده‌ڵێت که‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی ڕێکخراوی داعش‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 18ی کانوونی دووهه‌می 2019 ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچکه‌ی مه‌نبه‌ج ‌و کوژرانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داعش كۆتایی نه‌هاتوووه‌.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ له‌وه‌ی سه‌رباری بڕیاری کشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سووریا به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا هێزه‌کانی له‌ سووریا و عێراق ده‌هێڵێته‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی ئه‌و ڕێکخراوه‌ له‌ سووریا چڕتر ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51187

Your Comment

You are replying to: .
captcha