بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه بەشیر حه‌داد، جێگری سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق كۆ بوونه‌وه و لە دیدارەکەدا به‌شێوه‌یێكی گشتی تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجه‌ی عێراق كرا و له‌ناویشدا باسی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له ئاسای كردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركووک كرا، كه چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه له چوارچیوه‌ی دەستوور و به‌ته‌واوفوقی هه‌موو پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی كه‌ركووک بێت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه له ته‌وه‌ره‌یێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا حه‌داد جه‌ختی له‌سه‌ر خێراپێدانی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران و خانه‌وادەی شەهیدان و ئەنفال كراوان و زیندانیانی سیاسیی كرده‌وه، كه پێویسته حكوومه‌تی عیراق له زووترین كاتدا پاره‌كه‌یان بۆ بنێرێت، هه‌روه‌ها به‌زووترین كات نه‌وت به‌سه‌ر كه‌مپه‌كان و ئاواره‌كاندا دابه‌ش بكرێت و ئه‌و پۆستانه‌ی پێشتریش كه له‌سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كانی رابردوو پشكى كورد بوون، بگەڕێنرێنه‌وه.
له‌باره‌ی بارودۆخی شنگالیشه‌وه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جەخت كرایەوه له سەر پشتگیری له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێراوی ناوچه‌كه.
هه‌روولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان و ده‌سه‌ڵاتی جیبه‌جێ كردن له عێراقدا پته‌وبێت.
جێگری سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوای له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق كرد كه هه‌وڵی جدی بدات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ن، لای خۆشییه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنی ته‌واوی به‌حه‌داد دا، كه هه‌موو هه‌وڵی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment