به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که د. فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاروباری ئابووری كرد به ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی (پلاندانان، بازرگانی، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ) و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری وه‌زیری نه‌وت و عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یێک له ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه که، لیژنه‌كه بڕیاری دا باج و ڕسووماتی گومرگی له هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان یه‌ک بخرێت و ڕاشگه‌یێندراوه: "بڕیاره‌كه گرنگیی ئابووری خۆی هه‌یه و چالاكی بازرگانی و هاورده‌كردن و به‌ڵگه‌كان ڕێک ده‌خات."
لیژنه‌كه خاڵه چاودێری و وردبینییه گومرگییه‌كانی ئێستای له (فایده، شێراوه له باكووری كه‌ركووک، له‌یلان له خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركووک)ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه ئه‌وه‌ش بازرگانی نێوخۆیی چالاک ده‌كات.
بڕیاره‌كانى لیژنه‌كه دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه و دیدارى نێوان حكوومه‌تى فیدڕاڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان دێت.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment