سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ته‌ئكید له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ عێراق كۆ بوونه‌وه‌ و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ (2019) کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 16ی کانوونی دووهه‌می 2019 هه‌ریه‌ک له‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆک كۆماری‌ عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و هه‌روه‌ها محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ كۆشكی‌ سه‌لام له‌ به‌غدا كۆ بوونه‌وه‌ و دۆخی سیاسی و ئاسایش و نزیككردنه‌وه‌ی دید و بۆچوونی لایه‌نه‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی شه‌قام له‌ گرژی و ئاڵۆزیه‌ سیاسییه‌كان تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ ته‌ئكیدیان له‌ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی كرده‌وه‌ به‌پێی دوا گۆڕانكاری پێویست و كارئاسانیی دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ هاووڵاتییان‌‌.

هاوكات جه‌خت كرایه‌وه‌ بۆ كاری هاوبه‌ش له‌پێناوی سه‌رخستنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت و پشتیوانی له ‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ‌جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كه‌یدا و ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ت و ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور کرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51149

Your Comment

You are replying to: .
captcha