سه‌فین دزه‌یی: هه‌رێمی كوردستان یاریكه‌رێكی به‌هێزه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "هه‌رێمی كوردستان یاریكه‌رێكی به‌هێزه‌ له‌و گه‌مه‌ سیاسییه‌ی له ‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ولێر هه‌میشه‌ شوێنێک بوووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ناوخۆیییه‌كانی عیراق".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتوویه‌تی: عێراق وڵاتێکی گرنگه‌ بۆ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، سه‌قامگیری به ‌واتای سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ و نێوده‌وڵه‌تی دێت، وڵاتان نایانه‌وێت ئاژاوه‌ و ناسه‌قامگیری له ‌ناوچه‌که‌ هه‌بێت، چوونکه‌ هه‌موو لایێک مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ دووباره‌ ئه‌گه‌ر بۆشاییێک له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بێت ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ ڕێگاخۆشکه‌ر بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی داعش.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "هه‌موو شانده‌کان پشتیوانیی خۆیان بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات کردوووه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی پاڵپشتیی خۆیان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ڕاگه‌یاندوووه‌، له ‌هه‌مان کاتیشدا بایه‌خدان به ‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان".

دزه‌یی ڕاشی‌گه‌یاند: "به‌شێک له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ماونه‌ته‌وه‌ و چاره‌سه‌ر نه‌کراون ئێستا گفتوگۆ هه‌یه‌ و گفتوگۆ و هاتوچۆ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوووه‌ته‌ شتێکی ئاسایی وه‌ک جاران نه‌ماوه‌، جاران ده‌بوووه‌ مانشێتی هه‌واڵه‌کان، هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندێکی وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندان له ‌به‌غدان بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی چه‌ند پرسێک و به‌ به‌رده‌وامی شاندی ئه‌منی ئاڵوگۆڕ ده‌کرێت و هه‌وڵیش ده‌درێت كه‌شوهه‌وایێک دروست بكرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی پێشتر ده‌ستیان بۆ درێژ نه‌كرابوو".

وته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وتوووه‌: "له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌ سه‌ركه‌وتوووه‌ دیپلۆماسییه‌كانی سه‌رۆكی حكویمه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، گۆڕانكاری له ‌دۆخه‌كه‌شدا ڕوو ده‌دات، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ جێگه‌ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێگای بایه‌خی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌، هه‌روه‌ک هه‌رێمی كوردستان یاریكه‌رێكی به‌هێزه‌ له‌و گه‌مه‌ سیاسییه‌ی له ‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، جگه ‌له‌وه‌ی هه‌ولێر هه‌میشه‌ شوێنێک بوووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ناوخۆیییه‌كانی عیراق و كه‌سایه‌تیی مه‌سعوود بارزانییش توانیوێتی ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان یاخود ڕاگرتنی هاوكێشه‌كان".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51126

Your Comment

You are replying to: .
captcha