زه‌ریف له‌ کۆنفڕانسی ئابووریی ئێران و عێراق له‌ که‌ربه‌لا ئاماده‌ ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پاش سه‌فه‌رێکی یه‌ک ڕۆژه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان، شه‌وی سێشه‌ممه‌ سلێمانی به‌ره‌و نه‌جه‌ف به‌جێهێشت و دواتر گه‌یشته‌ که‌ربه‌لا و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ کۆنفڕانسی ئابووریی ئێران و عێراق له‌و شاره‌ به‌شداری و وته‌یێک پێشکه‌ش بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌ یاوه‌ریی شاندێک پاش گه‌یشتن بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له‌لایه‌ن سه‌رکونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌رپرسانه‌وه‌ پێشوازی لێکرا و دواتر به‌ره‌و که‌ربه‌لا به‌ڕێکه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ی کانوونی دووهه‌می 2019 له‌ کۆنفڕانسی ئابووریی ئێران و عێراق له‌و شاره‌ به‌شداری بکات.

زه‌ریف ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ و له‌ دوایین قۆناغی سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ عێراق جارێکی دیکه‌ سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌کات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ دوای سه‌ردان و دانووستانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێکه‌وت و پاش به‌شداری و پێشکه‌ش‌کردنی وته‌ له‌ کۆنفڕانسی ئابووریی هاوبه‌شی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ئه‌مینداری گشتیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆ بوویه‌وه‌.

دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ زه‌ریف گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ لێپرسراوان و که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ دیدار و گفتوگۆی کرد.

ناوبراو له‌ کۆنفڕانسی گه‌وره‌ی ئابووریی ئێران و عێراق به‌ ئاماده‌بوونی سه‌دان کۆمپانیا و چالاکوانانی ئابووری دوو وڵات له‌ به‌غدا وته‌یێکی پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوووان کرد.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51121

Your Comment

You are replying to: .
captcha