به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به یاوه‌ریی شاندێک پاش گه‌یشتن بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له‌لایه‌ن سه‌رکونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌رپرسانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا و دواتر به‌ره‌و که‌ربه‌لا به‌ڕێکه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی کانوونی دووهه‌می 2019 له کۆنفڕانسی ئابووریی ئێران و عێراق له‌و شاره به‌شداری بکات.
زه‌ریف ڕۆژی پێنجشه‌ممه و له دوایین قۆناغی سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ عێراق جارێکی دیکه سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌کات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به دوای سه‌ردان و دانووستانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێکه‌وت و پاش به‌شداری و پێشکه‌شکردنی وته له کۆنفڕانسی ئابووریی هاوبه‌شی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له سلێمانی له‌گه‌ڵ کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ئه‌مینداری گشتیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆ بوویه‌وه.
دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه زه‌ریف گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ لێپرسراوان و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته دیدار و گفتوگۆی کرد.
ناوبراو له کۆنفڕانسی گه‌وره‌ی ئابووریی ئێران و عێراق به ئاماده‌بوونی سه‌دان کۆمپانیا و چالاکوانانی ئابووری دوو وڵات له به‌غدا وته‌یێکی پێشکه‌ش به ئاماده‌بوووان کرد.
سه‌رچاوه: ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment