به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به SNNی ڕاگه‌یاند: باس له‌وه كراوه كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ که‌رکووک و ناوچه جێناكۆكه‌كان چوونكه ئه‌و ڕاستییه بۆ هه‌موو لایێک ڕوون بۆته‌وه كه به بێ پێشمه‌رگه، سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ناتوانن به ته‌نها دۆسیه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌ڕێوه ببه‌ن.
ناوبراو وتیشی: "پێشتر كه ئه‌منییه‌تی ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه بوو، به‌راورد به ئێستا زۆر باشتر بوو، له ئێستادا دۆخێكی ئه‌منیی خراپیان هه‌یه و تیرۆریستانی داعش‌یش مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست كردوون و چه‌ته‌یی و دزی و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی زۆر بوووه، هه‌مووان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌بێت ئه‌و ناوچانه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كورد به‌ڕێوه ببردرێن".
حه‌سه‌ن ئاڵی سه‌باره‌ت به ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی عێراق به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد: به‌غدا پێی باشه و به شێوه‌یێكی سه‌ره‌تایی ڕازی بوووه به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڵام كه‌وتنه بواری جێبه‌جێ كردنی پێویستی به میكانیزمی تایبه‌ته تا ئه‌و واقیعه بۆ ڕای گشتی و شه‌قامی عێراقی ڕوون بكرێته‌وه كه هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كارێكی پێویسته و دوای ئه‌و هه‌نگاوه به شێوه‌یێكی كرداری ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment