وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا وڵاته‌که‌ی به‌ قه‌رزاری کوردی سووریا ده‌زانێت

به‌شی سووریا- وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی کار و چالاکییه‌کانی شه‌ڕڤانانه‌وه‌ وڵاته‌که‌ی قه‌رزاریانه‌ و سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش به‌ به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له‌ په‌یوه‌ندیدان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 14ی کانوونی دووهه‌می 2019 گاڤین ویلیامسۆن وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی وه‌ڵامی پرسیاری ژماره‌یێک په‌رله‌مانتاری دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌یان بۆ کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ سووریا و ڕای‌گه‌یاند که‌ خۆیان به‌ قه‌رزاری شه‌ڕڤانان ده‌زانن و به‌ به‌رده‌وامیی له‌گه‌ڵ واشنتۆن له‌ په‌یوه‌ندیدان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سووریا.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ویلیامسۆن ڕایگه‌یاندوووه‌ که‌ په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریکاوه‌ کردوووه‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) که‌ زۆربه‌یان له‌ شه‌ڕڤانانی کورد پێکهاتوون و هاوشانی وڵاتانی هاوپه‌یمان دژی چه‌کدارانی داعش جه‌نگاون بۆیه‌ ده‌بێت ڕۆڵی ئه‌وان به‌رز بنرخێنرێت له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا و ناکرێت ئه‌مه‌ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت.

وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا وتوویه‌تی :"داعش زۆر لاواز بوووه‌ به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداریی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییانه‌ بین که‌ ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌که‌ ده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ تورکیا له‌ په‌یوندیدا بین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌ پاراستنی باکووری سووریا و کورده‌کانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شداریی دانووستانه‌کان بکه‌ن".

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51096

Your Comment

You are replying to: .
captcha