به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م سه‌باره‌ت به لێداوانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی ناوچه‌یێكی ئارام له سووریا به ڕۆژنامه‌ی دوڤاری گوتوووه: "ئێمه نازانین پرسی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام چییه و چۆنه به‌ڵام ئێمه وه‌كوو ھه‌رێمێكی پارێزراو لێی ده‌ڕوانین."
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌و ناوچه ئارامه له‌لایه‌ن توركیاوه دروست ناكرێ به‌ڵكوو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی یان نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان دروست ده‌كرێت."
شایانی باسه؛ پێشتر دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو که ناوچه‌یێکی ئارام بۆ پاراستنی کورده‌کان له سووریا دروست ده‌که‌ن و کورده‌کان له مه‌ترسیی هێرشه‌کانی تورکیا ده‌پارێزن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment