به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی کانوونی دووهه‌می 2018 له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر کۆنفڕانسی بازرگانی هاوبه‌شی نێوان ئێران و هه‌رێم به به‌شداریی 70 کۆمپانیا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و له به‌شێكیدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده‌ی بوون.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له میانه‌ى به‌شداری کردنى له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى بازرگانانى هه‌رێم و ئێران له هه‌ولێر وتارێکی پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که خۆشحاڵن به ئاسایی کردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هیواشی خواست به زووترین کات کابینه‌ى نوێی حکوومه‌تى هه‌رێم پێکبهێنرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیادی کرد: ئێران كار بۆ ئه‌وه ده‌كات هاوكاری هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كان بكات و هه‌روه‌ها كاریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییێكی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت و كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ناوبراو ڕای‌گه‌یاند: هیوادارن کێشه‌ى پێدانى پاره به‌و کۆمپانیا ئێرانییانه‌ى له هه‌رێم کارده‌که‌ن چاره‌سه‌ر بکرێت.
له وته‌یێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه کرد که كه‌س ناتوانێت ڕێگه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد بگرێت و وتی: "ئێمه هاوبه‌شێكی گرنگین بۆ هه‌رێمی كوردستان".
زه‌ریف جه‌ختی کرده‌وه كه "ئێران مێژوویێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كورددا هه‌یه و به بێ هاریكاری و هاوبه‌شی ناتوانین ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه دابین بكه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ستایشی یه‌كێتی و پارتی كرد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له کۆتاییدا گوتیشی که نایانه‌وێت سزاکان کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment