ئەمریکا جەخت لەسەر پێکهێنانی ناوچەی داماڵراو دەکات لە سووریا

بەشی جیهان- سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە لەگەڵ هاوتا تورکەکەیدا لەبارەی پێکهێنانی ناوچەی داماڵراو لەچەک لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا گفتوگۆیان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ڕۆژی ڕابردوو لە توویتێکدا هەڕەشە لەناوبردنی ئابووری تورکیای کرد لە ئەگەری هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر کوردانی سووریا. ڕایگەیاندووە بۆ نەمانی نیگەرانییەکانی تورکیا دەتوانین ناوچەیێکی لەچەک داماڵراو لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریادا دابمەزرێنین.

بەپرسانی ئەمریکی وتوویانە کە لە پێوەندییە تەلەفۆنییەکەی ڕۆژی ڕابردوودا هەردوو سەرۆک کۆمار دووبارە لەباەری دروست کردنی ناوچەی ئەمن بە قووڵایی 20 مایل گفتوگۆیان کردووە.

ترەمپ لە ئاخرین توویتی خۆیدا لەبارەی پێوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان وتوویەتی لە دوو حەفتەی ڕابردووەوە دوو لایەنەکە پێکهێنانی ناوچەی ئەمنیان لە سووریا تاوتوێ کردووە و لەم پێوەندییە تەلەفۆنیەشدا بابەتەکە خراوەتە بەر باس.

هاوکات سەبارەت بە سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری توركیا، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، لە تویتێكدا رایگەیاند: لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ترەمپ جەختی لە هەلوێستی بەردەوامی ئەمریكا كردوەتە لە بارەی پشتیوانی كردنی كوردەكان و ئەوانەی لەگەڵ ئەمریكا شەڕی تیرۆریان كردووە.

ئەوە لە كاتێكدایە پرسی پاراستنی كوردەكانی كوردستانی سووریا لەپاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا بۆتەجێی مشتومڕی نێوان ئەمریكا و توركیا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 51089

Your Comment

You are replying to: .
captcha