مه‌ترسی هه‌یه‌ دۆخی سلێمانی وه‌ک عه‌فرین و كه‌ركووک و شنگالی لێبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌ترسییێكی سه‌ر پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت پارێزگاکە لە دۆخێکی هەستیاردایە و خۆپیشاندان و نائارامییەکان سلێمانیی خستۆتە بەردەم هاوشێوەی ئەو مەترسییانە کە لە عه‌فرین و كه‌ركووک و شنگال ڕوویدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگاری سلێمانی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتویه‌تی "له‌خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردودا مه‌ترسی هه‌بوو دۆخی سلێمانی وه‌ک حه‌له‌ب و كه‌ركووک و شنگال و عه‌فرینی لێبێت، به‌ڵام به‌ هه‌وڵی خه‌ڵک و داموده‌زگا ئه‌منی و حكومییه‌كان ئه‌و دۆخه‌ ئیداره ‌درا، ئه‌و مه‌ترسیه‌ به‌ ئێستاشه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام ئێستاش و هه‌مووكات مه‌ترسی هه‌یه‌ دۆخی سلێمانی وه‌ک عه‌فرین و كه‌ركووک و شنگال و حه‌له‌بی لێبێت ئه‌گه‌ر ئیداره‌یێكی باش نه‌درێت، هه‌روه‌ها هه‌ر بستێكی هەرێمی كوردستان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ دۆخه‌كه‌ی وه‌ک كوردستانی سووریای لێبێت، ئه‌گه‌ر خه‌می پرسه‌ نیشتمانیه‌كانی تێدا نه‌خورێت و ئیداره‌یێكی باشی تێدا جێبه‌جێ نه‌كرێت.

هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر وتوشیه‌تی: "دۆخی هەرێمی كوردستان ئێستا له‌ ئاستێكی زۆر باشدایه‌، كێ-ش پێیوایه‌ له‌ سلێمانی دۆخه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆک باشتر نییه‌، ده‌توانێت چالاكییه‌كانی به‌رێته‌ هه‌ولێر و دهۆک، كه‌ركووک و به‌غدا، ئه‌و كه‌ناڵانه‌شی پێیانوایه‌ رێگری كردن له‌ فیلمێک تاوانێكی گه‌وره‌یه‌، ده‌توانن فلیمه‌كه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی خۆیانه‌وه‌ په‌خش بكه‌ن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51084

Your Comment

You are replying to: .
captcha