کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ (دووشەممە 14-1-2019) ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانى و بە ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له ساڵى تازه‌دا ئەنجامدا. كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنى پشکی هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى گشتیى عێراق بۆ ساڵى 2019.
لە کۆبوونەوەکەدا رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى راپۆرتێکی سه‌باره‌ت به پوخته‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران کردووە. هەروەها ئه‌و هه‌وڵانه‌شى خستنه‌ڕوو كه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى ماف و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌ر‌له‌مانى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى فیدراڵه‌وه، دراون.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، دواى گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌سه‌ر داكۆكیكردن له ماف و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى پابه‌ندبوون به ده‌ستووری عێراقدا كرده‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی کوردستان وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى راسپاردووە كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و لیژنه‌ى دارایى له پەرلەمانئی عێراق له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامبن بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێك كه تیایدا مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پارێزراو بێت. هاوکات ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پابه‌ندیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ و پەرلەمانی عێراق دووپات كرده‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به سه‌ختییه‌كانى ساڵى 2018 كردووە و سوپاسى خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتى و مووچه‌خۆرانى به‌تایبه‌تى كرد، كه به‌رگه‌ى قه‌یران و سه‌ختییه‌كانیان گرت و تێگه‌یشتینیان بۆ دۆخى هه‌رێمى كوردستان هه‌بوو.
سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانى هیواى خواستووە 2019 ساڵى كۆتاییهاتنى سه‌ختى و كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و باشتربوونى گوزه‌رانى خەڵک بێت.
Your Comment