به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی کانوونی دووهه‌می 2018 ژان ئیڤ لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشتوووه‌ته به‌غدای پایته‌خت و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق کۆ ببێته‌وه بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پاریس و به‌غدا.
دوای سه‌ردانی به‌غدا و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق لودریان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم کۆ ده‌بێته‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا به‌غدای پایته‌خت جموجۆڵی سیاسیی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه و دوێنێش محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی گه‌یشته به‌غدا.
هاوکات پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووش مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی به‌غدای کرد و دواتر گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستان کۆ بوووه‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment