به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای ڕاگه‌یاندنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاوه، کوردی سووریا ده‌ترسن که تورکیا پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌وان له باکووری سووریا بکاته ئامانج هه‌ر بۆیه داوای یارمه‌تییان له ڕووسیا کردوووه بۆ ئه‌وه‌ی کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و ناوچانه ڕێکبکه‌ون.
ئێستاکه به‌رپرسانی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له باکووری سووریا ده‌ڵێین داوایان له وڵاتی میسریش کردوووه که له نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا نێوبژیڤانی بکات.
هۆشناک ده‌رویش ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکراتیک، باڵی سیاسیی هێزی سووریای دیموکراتیک به ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاندوووه که وڵاتی دۆستی میسر ئاماده‌ییی خۆی بۆ لێک‌نزیک کردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان به دیمه‌شق ده‌ربڕیوه و ئێمه پێمان وایه که میسر ده‌توانێت ڕۆڵێکی کاریگه‌ر له‌مباره‌وه بگێڕێت. ناوبراو مانگی نۆڤێمبێر له سه‌رووی شاندێکدا سه‌ردانی میسری کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر دیدار و گفتوگۆی کردبوو.
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکراتیک به ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاند: هیوادارین قاهیره پشتیوانی له ڕێککه‌وتنی گریمانه‌کراوی نێوان ده‌وڵه‌تی سووریا و کوردی ئه‌و وڵاته بکات.
خالد ئۆکاشه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزم و توندئاژۆیی ڕایگهیاندوووه که وڵاته‌که‌ی پێوه‌ندییێکی باشی له‌گه‌ڵ کورد و ده‌وڵه‌تی سووریا هه‌یه هه‌ر بۆیه ده‌توانێت ڕۆڵێکی کاریگه‌ر له‌وباره‌وه بگێڕێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment