ترەمپ: ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر كورد وێرانی دەكەین

بەشی جیهان- ترەمپ رایدەگەیێنێت، ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر كوردانی سووریا لە رووی ئابوورییەوە وێرانی دەكەین. ئاشكراشی دەكات، ناوچەیێكی ئارام لە سووریا دروست دەكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە زنجیرە تویتێكدا لەبارەی كشانەوەی ئەمەریكا لە سووریا ئاماژە بەوە دەكات، رووسیا و ئێران و سووریا، گه‌وره‌ترین سودمه‌ندی سیاسه‌ته‌ دوورمه‌وداكانی ئه‌مریكا بوون بۆ تێكشكاندنی داعش له‌ سووریا، و ئێمه‌ش سوودمه‌ند بووین به‌ڵام ئێستا كاتی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانمانه‌ بۆ ئه‌مەریكا.

سەرۆكی ئەمەریكا، ھۆشداریش دەداتە توركیا "ئەگەر ھێرش بكاتە سەر كوردانی سووریا، ئەوا لە رووی ئابوورییەوە وێرانی دەكەن، كوردەكانیش نابێ توركیا تووڕە بكەن".

ترەمپ ئاشكرای دەكات، ناوچەیێكی ئارام لە سووریا بە قووڵایی 20 میل دروست دەكەن.

ترەمپ ئاماژە بەوەش دەكات، كشانەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمەریكا لە سووریا دەستی پێكرد، ئەو ناوچە بچووكەی بەدەست داعشەوە ماوە، بە توندی لێیدەدرێت، ئەگەر داعش سەرھەڵبداتەوە، ئەوا جارێكی دیكە ھێرشی دەكەینەوە سەر.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51044

Your Comment

You are replying to: .
captcha