١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ١١:٢٣
بەرنامەی کاریی زەریف لە عێراق

بەشی ئێران- ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەریی ٣٠ کەسایەتیی سیاسی و ئابووری و بازرگانی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆ دەبێتەوە و رۆژی سێشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا بەرنامەی سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵات بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاند ئەمڕۆ کاتژمێر سێ بە یاوەرەی ٣٠ کەسایەتی سیاسی دێتە بەغدا و راستەوخۆ چاوی بە هاوتا عێراقییەکەی دەکەوێت.

بەیاننامەکە ڕوونیشی کردووەتەوە، دواتر بەپی پرۆتۆکۆلی سەردانەکە، سبەی دووشەممە ھەریەک لە عادل عەبدوڵمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ومحەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بەرهەم ساڵح سەرک کۆماری عێراق دەبینیت.

باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا ئەوەشی راگەیاندووە، ھەر بەپی کارنامەی سەردانەکە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی سێشەمە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51027

Your Comment

You are replying to: .
captcha