نێچیرڤان بارزانی: تەنیا بە یەکڕیزی دەتوانین دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ په‌یامێکدا بۆ لایه‌نه‌کان رایگەیاند، "بە پێکەوەبوون زۆر دەستکەوتمان دەستدەکەوێت، بە لێکترازان و دورکەوتنەوە دڵنیاتان دەکەمەوە هیچ لایەنێک لە کوردستان هیچی دەستناکەوێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ له‌میانی وتارێکدا له‌ مه‌راسیمی لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگه‌یاند: "بە یەکڕیزی دەتوانین دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزن کاکە رۆژیش زۆر جیدی بوو لە پاراستنی ئەو دەستکەوتانە، بۆ ئەمەش چ یەکێتی چ پارتی چ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، ئەوەی ئەمڕۆ هەمانە لە سایەی خەباتی کاکە رۆژ و هەڤاڵانی ترە".

بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "ئەوکاتە و ئێستاش مەرجی سەرکەوتن ئەوەیە کە کورد دەبێت یەکڕیز بێت، دەبێت یەک دەنگ بێت بۆ دەستکەوتەکان نەک بۆ پۆست و پایە"، هەروەها جەختی کردەوە کە "دەبێ هه‌وڵ بده‌ین دەستکەوته‌کان بە یەکڕیزی بپارێزین و پەرەیان پێ بدەین و خەباتی پێکەوەیی بکەین بۆ ئەو ئامانجانەی لە پێناویاندا زۆر قوربانیمان".

نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامه‌که‌یدا جەختی کردەوە، کە "هەموو لایەکمان بە یەکڕیزی و بە یەکبوون و بەیەکەوە دەبێت هەوڵ و تێکۆشانمان بەردەوام بێت بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەمو جیاوازییەک، سەرەڕای هەمو بۆچونێک، مەرجی سەرکەوتنمان و مەرجی تێپەڕاندنی ئەو قۆناغەشمان تەنیا و تەنیا ئەوەیە یەکڕیز بین و بەیەکەوە بین".

هەروەها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "بە پێکەوەبوون زۆر دەستکەوتمان دەستدەکەوێت، بە ترازان و دورکەوتنەوە، دڵنیاتان دەکەمەوە هیچ لایەنێک لە کوردستان هیچ شتێکی دەستناکەوێت".

News Code 5102

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha