بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئهمڕۆ لهمیانی وتارێکدا له مهراسیمی لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگهیاند: "بە یەکڕیزی دەتوانین دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزن کاکە رۆژیش زۆر جیدی بوو لە پاراستنی ئەو دەستکەوتانە، بۆ ئەمەش چ یەکێتی چ پارتی چ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، ئەوەی ئەمڕۆ هەمانە لە سایەی خەباتی کاکە رۆژ و هەڤاڵانی ترە".
بارزانی ئاماژهی بهوهش کرد، "ئەوکاتە و ئێستاش مەرجی سەرکەوتن ئەوەیە کە کورد دەبێت یەکڕیز بێت، دەبێت یەک دەنگ بێت بۆ دەستکەوتەکان نەک بۆ پۆست و پایە"، هەروەها جەختی کردەوە کە "دەبێ ههوڵ بدهین دەستکەوتهکان بە یەکڕیزی بپارێزین و پەرەیان پێ بدەین و خەباتی پێکەوەیی بکەین بۆ ئەو ئامانجانەی لە پێناویاندا زۆر قوربانیمان".
نێچیرڤان بارزانی له پهیامهکهیدا جەختی کردەوە، کە "هەموو لایەکمان بە یەکڕیزی و بە یەکبوون و بەیەکەوە دەبێت هەوڵ و تێکۆشانمان بەردەوام بێت بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەمو جیاوازییەک، سەرەڕای هەمو بۆچونێک، مەرجی سەرکەوتنمان و مەرجی تێپەڕاندنی ئەو قۆناغەشمان تەنیا و تەنیا ئەوەیە یەکڕیز بین و بەیەکەوە بین".
هەروەها ئهوهشی خستهڕوو، "بە پێکەوەبوون زۆر دەستکەوتمان دەستدەکەوێت، بە ترازان و دورکەوتنەوە، دڵنیاتان دەکەمەوە هیچ لایەنێک لە کوردستان هیچ شتێکی دەستناکەوێت".
Your Comment