به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی کانوونی دووهه‌می 2019 ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی کرده‌وه: "سه‌دان چه‌كداری ڕێكخراوی داعش كه زۆربه‌یان عێراقین، له ماوه‌ی 40 ڕۆژی ڕابردوودا له سووریا هه‌ڵاتوون و له ئێستاشدا په‌له ده‌كرێت بۆ چۆڵ كردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی ڕێكخراوه‌كه‌دا ماون، به‌و هۆیه‌ی داعش له نێو خۆیدا دابه‌ش بوووه و شه‌ڕ له نێو سه‌ركرده‌كانی دروست بوووه."
ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به ژماره‌ی كوژراوانی ڕێكخراوه‌كه‌ش كردوووه كه گه‌یشتوونه‌ته نزیكه‌ی 1100 كه‌س و ده‌شڵێت: "نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س له ڕێكخراوه‌كه به‌ره‌و عێراق هه‌ڵاتوون كه 12 هه‌زاریان له ژنان و منداڵان پێكدێن و ئه‌وانه‌ی ئێستا له سووریادا ماونه‌ته‌وه، ژماره‌یان له سه‌دان چه‌كدار تێناپه‌ڕێت."
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment