بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد عوسمان لە کونفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کەرکووک وتی یەکێتی داوای لە دادگای فیدراڵی کردووە لەبارەی ڕێوشوێنە یاساییەکانی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووە ڕوونکردنەوە بکات و یەکێتی بۆ چارەسەر کردنی پرسی هەڵکردن و هەڵنەکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک پەنا بۆ دادگای فیدراڵیی عێراق دەبات.
محەمەد عوسمان پشتڕاستی کردەوە یەکێتی ملکەچی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەبێت لەبارەی پرسی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment