کوردپرێس:
سەهام عەقیلی ئەندامی کۆمیتەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەو بارەیەوە وتوویەتی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی 2019ی عێراق گۆڕانی بەسەردا نایەت و هەمان 12 لە سەد دەبێت.
ناوبراو دەشڵێت: بەم زووانە شاندێکی کۆمیتەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی ڕای لایەنە کوردییەکان لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2019 وەربگرێت.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی لایەنە کوردییەکان تا ئەم کاتەش لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵانەی عێراق بە فەرمی هیچ سەرنجێکیان نەبووە.
Your Comment