کوردپرێس:
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە کەرکووک ڕایگەیاند، ساعدی له‌ڕێی فڕۆكه‌یێكی سه‌ربازییه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی حووریهی کەرکووک دابه‌زیی و له‌لایه‌ن فه‌رمانده و لێپرسراوانی دژه تیرۆری کەرکووکه‌وه پێشوازیی لێكراوە.
هاتنی ئەو فەرماندە بۆ پیرۆزبایکردن لە حه‌یده‌ر عوبهیدیە، وەکوو لێپرسراوی نوێی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوک.
ئێن ئاڕ تی ئەوەشی ڕاگەیاند، پێدەچێت فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق سەبارەت بە پرسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای یەکێتی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبەدا کۆبێتەوە.
سەردانەکەی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق لە کاتێکدایە لە ئێستادا بارودۆخی شارەکە ناجێگیرە ئەوەش بەهۆی ئەوەی شەوى سێشەممە لەسەر چوارشەممە مەڵبەندى یەکێتیی نیشتمانی لە کەرکووک ئاڵاى کوردستانى لەسەر بارەگاکەى خۆى لەو شارە هەڵکرد، ئەمەش کاردانەوەی پێکهاتەکانی تری کەرکووکی لێکەوتەوە ئەم هەنگاوەیان بە هەوڵى سەپاندنى ئەمرى واقیع و نایاسایی دایە قەڵەم.
Your Comment