به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌کێتی دیموکرات (په‌یه‌ده) به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاندوووه: "كورده‌كانی سووریا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتیان به هێزی خۆیان به‌ستوووه بێ ئه‌وه‌ی پشت به هێزێكی بیانی ببه‌ستن، تا كاتی هاتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌وان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان هاوكاریان كردین به‌ڵام ئێمه كاری خۆمان ده‌كه‌ین و پشت به هێزی خۆمان ده‌به‌ستین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "كاریگه‌ریی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌موو لایێک ده‌بێت به كورد و ههرێمهكهشهوه به‌گشتی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه توركیا ده‌یویست شه‌ڕی ناوخۆی سووریا ته‌شه‌نه بسێنێت تا داگیری سووریا بكات و توركیا نایه‌وێت هێزی ئه‌مریكی له هه‌رێمه‌كه بێت تا گرژییه‌كان زیاتر بن".
ساڵح موسلیم ڕاشیگه‌یاند: "له عه‌فرین ئه‌زموونمان هه‌یه، كاتێک توركیا هاته شاره‌كه جگه له ڕێگه‌گرتن له ئاڵا و زمان، هاوكات زمانی توركی و په‌روه‌رده‌ی توركی هێنایه عه‌فرین، توركیا به ئومێدی داگیركردنی سووریا و خۆ فهرزكردنه، جگه له‌وه‌ی به هیچ شێوهیێكیش كورد قبووڵ ناكات".
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: "تا ئێستا بۆ ئێمه ڕوون نییه ئه‌و ڕێكکه‌وتنه ئه‌گه‌ر كراوه له نێوان ئه‌مریكا و توركیا چۆنه؟، ئه‌وه به‌په‌له ناكرێت به پلان ده‌كرێت به‌ڵام توركیا بۆ هه‌موو كورد له هه‌ر شوێنێک یه‌ک تێڕوانینی هه‌یه له هه‌ر شوێنێک كورد هه‌بێت توركیا دژایه‌تی ده‌كات، دوای ئه‌وه بابه‌تی پاراستنی كورده‌كان له ئه‌ستۆی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته، قبووڵ ناكرێت هیچ هێزێكی دیکه بێته ناوچه‌كه‌وه".
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سووریا هاوكاریی ئه‌مریكا بۆ كورده‌كان به‌رده‌وامه؟ موسلیم وتی: "به‌ڵێ هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزكانی سووریای دیموكرات به‌رده‌وامه كه كورده‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌و هێزه‌ن".
موسلیم ئاماژه‌ی به خواستی كوردانی سووریا كرد بۆ دروست كردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باكووری سوریا و ڕاشیگه‌یاند: "خواستی ئێمه ئه‌وه بوو كه هه‌رێمی دژه‌فڕین هه‌بێت له باكووری سووریا چوونكه ئێمه له ڕووی هێزی زه‌مینیه‌وه به‌هێزین و ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه كه پاراستنی ئاسمانی بمێنێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment