به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی له‌سه‌ر باره‌گاکانی له که‌رکووک، ئاڵای کوردستانی ھه‌ڵکرد، عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه: "ڕێگا گونجاوه‌که ئه‌وه‌یه پرسیار له دادگای باڵای فیدراڵی بکرێت له‌سه‌ر ده‌ستووری بوونی ئه‌و ھه‌نگاوه به‌ر له په‌یڕه‌و کردنی، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت ڕێز له ده‌ستوور بگرین ھه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ھه‌موان داوای ده‌که‌ین".
ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکووکی یه‌کێتی ڕایگه‌یاند: به ھیچ شێوه‌یێک ڕێگه ناده‌ین ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر باره‌گاکانی که‌رکووک بھێنرێته خواره‌وه و ھه‌موو ڕێکارێکی یاسایی له دادگای فیدراڵی ده‌گرینه‌به‌ر.
ناوبراو وتیشی: "ئاڵای کوردستان‌مان له‌سه‌ر ھیچ بارهگایێک نه‌ھێناوه‌ته خواره‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ھێزێک بێته که‌رکووک و بیه‌وێت به ھێز ئاڵای کوردستان بھێنێته خواره‌وه به دڵنیایییه‌وه خه‌ڵکی که‌رکووک که ھه‌میشه له پشتیان بووین، خۆیان ده‌بن به قه‌ڵغانی مرۆیی و ڕێگری ده‌که‌ن له ھێنانه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و ئاڵایه".
ئاسۆ مامه‌ند له‌باره‌ی کێشه‌کانی که‌رکووکیشه‌وه گوتی: "نامانه‌وێت کێشه‌کان قووڵ بکرێته‌وه، داوا له ھه‌موو ھێزه کوردستانییه‌کان ده‌که‌ین کۆبوونه‌وه‌کان له که‌رکووک بکه‌ین و ھه‌موومان له که‌رکووکه‌وه بڕیار له‌سه‌ر داھاتووی پارێزگاکه بده‌ین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment