یه‌په‌گه‌ ده‌ستگیر کردنی هه‌شت داعشی بیانی ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی سووریا- یه‌په‌گه‌ ده‌ستگیرکردنی هه‌شت چه‌کداری بیانیی داعش ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌شت وڵاتی جیاوازن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ له ‌کاتی پلاندانان بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه‌ مه‌ده‌نییانه‌ی که‌ هه‌وڵی ڕزگاربوون ده‌ده‌ن له‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ و هه‌سه‌ده‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی تایبه‌تدا هه‌شت چه‌کداری بیانیی داعشیان له‌ ناوچه‌کانی دێره‌زور ده‌ستگیر کردووه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌، ئه‌و چه‌کدارانه‌ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی (ئه‌مه‌ریکا، ڕووسیا، ئۆکرانیا، ئه‌ڵمانیا، کازاخستان، تاجیکستان و ئۆزبه‌کستان)ن و له ‌ئێستادا گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنێکی تایبه‌ت و ده‌ستبه‌سه‌رن.

ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێزه‌کانی سووریای دیموکرات، ده‌ستگیر کردنی پێنج چه‌کداری داعشی بیانییان له‌ دێره‌زور ڕاگه‌یاند که‌ دووانیان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریکیین و ئه‌وانی دیکه‌ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێرله‌ندی و پاکستانیین.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50964

Your Comment

You are replying to: .
captcha