کوردپرێس: که‌رکووک گرینگ‌ترین پارێزگای جێناکۆکی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه، ئێستا بۆته هۆی جیدیترین هۆکاری ناکۆکیی نێو ماڵی کورد به‌تایبه‌ت یه‌کێتی و پارتی. به چه‌شنێک که له 16ی ئۆکتۆبری 2017وه تا ئێستا کورده‌کان که زۆرینه‌ی کورسیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان به‌ده‌سته‌وه‌یه نه‌یانتوانیوه دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌که به‌ڕێوه ببه‌ن و فراکسیۆنی پارتی دیموکرات به بایکۆت کردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه باس‌کردن له‌سه‌ر هه‌ندێک پرسی چاره‌نووسساز وه‌کوو ده‌ستنیشان کردنی پارێزگاری نوێ که کورده‌کان به مافی خۆیان ده‌زانن تووشی شکست کردوووه.
ئاژانسی کوردپرێس له دیمانه‌یێک له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان دواهه‌مین بارودۆخی که‌رکووکی تاوتوێ کردوووه و هه‌ندێک پرسی خستۆته به‌ر باس که بریتین له هه‌وڵه‌کان بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک، هۆکاره‌کانی شکستهێنانی هه‌وڵه‌کان بۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک، هۆکاری ده‌رچوونی حوکمی ده‌ستگیرکردنی پارێزگاری به‌وه‌کاله‌تی که‌رکووک له‌لایه‌ن دادگه‌وه، گۆڕینی فه‌رمانده‌ی ئه‌منییه‌تی و هه‌روه‌ها سیاسه‌ت و ستراتێژیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ دابه‌ش کردنی پۆسته‌کان له نێوان ئیتنیکه جیاوازه‌کانی که‌رکووکدا.
ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێنه‌ره‌وه:
کوردپرێس: له دواهه‌مین دانیشتنی نێوان پارتی و یه‌کێتی بڕیار له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخی که‌رکووک درا. ئایا له‌و کاته‌وه تا ئێستا هاوکارییێک له نێوان ئه‌م دوو حزبه سه‌ره‌کییه‌دا بوووه و کاراکردنه‌وه‌ی ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌نجامێکی بوووه؟
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود: هیچ بڕیارێکی وا نه‌بوووه. ئه‌وه‌ی که بڕیار له‌سه‌ر ئاسایی کردنه‌وه‌ی درابێت به‌عه‌کسه‌وه دوایین کۆبوونه‌وه له نێوان یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتی داوای له پارتی کرد که ئێمه هه‌موو پاکێجه‌کان پێکه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین. مه‌سه‌له‌ی که‌رکووک، به‌غدا و هه‌ولێر و دروست کردنی حکوومه‌تی خۆجێییی کوردستان هه‌ندێک له‌و بابه‌تانه بوو و ئێمه پێمانوایه هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه پێکه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین و ئیتیفاقێک بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌که‌مان به‌رینه پێشه‌وه.
کوردپرێس: تا ئێستا نه‌توانراوه کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌نجام بدرێت. هۆکاره‌که‌ی چییه؟
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود: ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که کورد له نێوان خۆیاندا یه‌کده‌ست نییه‌و به‌شێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی که‌رکووکن و بڕێکیان له هه‌ولێرن و له هه‌ولێر تا ئێستا مۆڵه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌داوه که بگه‌ڕێننه‌وه و به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌کان بکه‌ن که ئه‌مه‌شه خه‌له‌لی بۆمان دروست کردوووه.
کوردپرێس: لایه‌نی پارتی ڕای‌گه‌یاندوووه که وه‌فدێکی بۆ به‌غدا ناردوووه و ده‌یه‌وێت له ڕێگای به‌غداوه دۆخی که‌رکووک ئاسایی بکاته‌وه. ئێوه ئه‌م هه‌وڵه چۆن ده‌بینن؟ له حاڵێکدا ناتوانن له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردییه‌کاندا کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڕێوه‌به‌رن.
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود: من پێم وانییه که پارتی وه‌فدی وای پێکهێنابێت و ئه‌و وه‌فده له دانووستاندندا بێت چوونکه پارتی له ئاخرین دانیشتنیان له به‌غدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که وه‌زاره‌ت به یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان نه‌درێت و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر باسی که‌رکووکیش ئه‌وان هه‌ر باسێک له‌باره‌ی که‌رکووکه‌وه بکه‌ن پێویسته پرس له یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان بکه‌ن چوونکه ئه‌وان بایکۆتی که‌رکووکیان کردوووه و ئێستا له که‌رکووک نیین و هیچ په‌رله‌مانتارێکیشیان له که‌رکووک نییه. کورد له که‌رکووکه و له کۆی 12 کورسی 6 کورسی هی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه و هی کورده بۆیه پارتی هه‌ر هه‌نگاوێک بنێت ئێمه پێمان خۆشه به‌ڵام هیچ جۆره هه‌نگاوێکی له‌م بابه‌ته‌ی نه‌ناوه.
کوردپرێس: له‌م دواییانه‌دا گۆڕانکارییێک له فه‌رمانده‌ییی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له که‌رکووک کرا. ئایا ئه‌م گۆڕانکارییه کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منیی که‌رکووک هه‌بوووه؟
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود: پۆلیسی دژه‌تیرۆری عێراق سێ به‌شی هه‌یه که بریتییه له به‌شی یه‌ک و دوو و سێ. به‌شی یه‌کی له به‌غدایه. به‌شی دووی له که‌رکووکه و به‌شی سێهه‌میشی له به‌سره‌دایه. ئه‌مانه زۆر جار له نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن یان خود فه‌رمانده‌کانیان ده‌گۆڕن. ئه‌مه هیچ کاریگه‌رییێکی نه باش نه خراپی بۆ که‌رکووک لێنه‌که‌وتۆته‌وه. ئه‌مه کارێکه که پێوه‌ندی به حکوومه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری عێراقه‌وه هه‌یه و ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش تازه‌یه و ئێمه ناتوانین بڵێین باش بوووه یان خود خراپ بوووه.
کوردپرێس: ئه‌و پرسیاره من له‌و ڕوووه‌وه ئاراسته‌م کرد که هه‌ندێک له ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که بڕیار دراوه به‌شێک له هێزه عێراقییه‌کان له که‌رکووک بکشێنه‌وه. ئایا شتێکی وا له‌ئارادایه؟
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود: له کارنامه‌ی ئێستای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له سه‌ره‌تای حکوومه‌ته‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که ئه‌م جه‌یشه له که‌رکووک ئه‌کشێنێته‌وه و که‌رکووک ته‌سلیمی سولته‌ی مه‌حه‌لی ئه‌کات. قسه له‌سه‌ر بابه‌تێکی وا کراوه به‌ڵام ئه‌وه له کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقیدا بوو نه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا بڕیاریان له‌سه‌ری دابێت.
کوردپرێس: پارێزگاری به‌وه‌کاله‌تی که‌رکووک وه‌ک ده‌ڵێین بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچوو و ئێستا له به‌غدایه. هۆکاره‌که‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ئایا ئه‌گه‌ری هه‌یه که پارێزگارێکی نوێ له‌م بارودۆخه‌دا بۆ که‌رکووک دابنرێت؟
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود: ئێستا پارێزگاری که‌رکووک له به‌غدا نییه و بۆ که‌رکووک گه‌ڕاوه‌ته‌وه و مومارسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌کات به‌ڵام ئه‌وه ڕاسته که بڕیار هه‌بوو بۆ ده‌ستگیرکردنی به‌ڵام دادگه ئه‌و بڕیاره هه‌ڵپه‌سارد به‌ڵام قه‌بزه‌که به‌رده‌وامه و ئه‌وه نییه که بڵێی هه‌ر هه‌ڵگیرابێت. له ئه‌سڵدا مه‌وزووعه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کراوه چوونکه ئه‌وه پێوه‌ندیی به مه‌له‌فی نه‌زاهه‌ی که‌رکووکه‌وه هه‌یه.
کوردپرێس: دۆسیه‌که مه‌ربووته به ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه؟ پێوه‌ندیی به ته‌عریب کردنه‌وه نییه؟
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود: به‌ڵێ دۆسیه‌که پێوه‌ندی به ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه هه‌یه به‌ڵام نازانم دۆسیه‌که به کامیلی چییه. من ده‌زانم دۆسیه‌که پێوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه که پارێزگار هه‌ندێک بابه‌تی ناقانوونی و ناده‌ستووری ئه‌نجام داوه و له هه‌مان کاتدا هه‌ندێک دۆسیه‌ی ئابووریش له‌گه‌ڵدایه.
کوردپرێس: ئاسۆی دانانه‌وه‌ی پارێزگارێکی کورد بۆ که‌رکووک له ئه‌مساڵدا چۆن ده‌بینن؟
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود: که‌رکووک تووشی ئه‌زموونێکی قورس بوووه. ئه‌زموونه‌که ئه‌وه‌یه قانوونی بریمه تا ئێستا له‌سه‌ر که‌رکووک جێبه‌جێ ئه‌کرێت له‌به‌ر ئه‌وه له 2005وه هه‌ڵبژاردن له پارێزگای که‌رکووکدا نه‌کراوه. له‌به‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌شێکی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ته‌ڤلی هه‌ڤاڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوونه و له که‌رکووک مووچه‌کانیان وه‌رده‌گرن به‌ڵام ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر و ئاماده نیین له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکدا به‌شداری بکه‌ن. ئه‌م بابه‌ته‌ش کێشه‌یێکی گه‌وره‌ی دروست کردوووه بۆیه ئه‌بێت یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بابه‌تێک ته‌رح بکات له‌سه‌ر پێکهێنانی هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاته‌کانی که‌رکووک له دابه‌ش کردندا و تورکمان و عه‌ره‌بیش ده‌بێت ئیستیحقاقی خۆیان ده‌ست که‌وێت و کوردیش پارێزگاره‌که‌ی ده‌ست که‌وێت.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment