بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندوە: "لە ھەرێمی كوردستان 17بەنداوی گەورە و 14بەنداوی بچووكمان هەن، هەمووی ئاوی پێویستیان بۆ بەكارهێنان تێدا هەیە و هیچ گرفتێكمان نییە لە گلدانەوەی ئاو و هەر بەنداوێكیش بەپێی پێداویستیی خۆی ئاوی هەڵگرتووە".
ناوبراو باسی لەوەش كردووە: "پلانمان هەیە لە داهاتوودا ئاوی زیاتر گل بدرێتەوە، چوونكە بەنیازین بەنداوی زیاتر دروست بكەین و لە ئێستایشدا شوێنی 240 بەنداومان دیاری كردووە، كە 50 لەوانە دیراسە كراون بۆ ئەوەی دروست بكرێن و 18 بەنداویشیان زۆر گەورەن".
بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش كردووە: "دەمانەوێت هەندێک بەنداوی دیكە دروست بكەین، بۆ ئەوەی زیاتر لە بەرهەمهێنانی كارەبادا سوودیان لێ وەرگرین، بۆ ئەو مەبەستەیش داوای بودجەی تایبەتمان كردووە، بەڵام بە هۆی قەیرانی داراییەوە بۆمان خەرج نەكراوە و چاوەڕێ دەكەین لە كابینەی نوێدا بودجەمان بۆ خەرج بكرێت و بەنداوی نوێ دروست بكەین".
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment