غیاس سوورچی: مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ مووسڵ هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی هۆشداری ده‌دات له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ مووسڵ و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ كه‌مترین خزمه‌تگوزرای گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غه‌یاس سوورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ڕادیۆ نه‌وا ڕای‌گه‌یاند: "پێشتر لای چه‌پی مووسڵ زۆرینه‌ی كورد بوووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 30% بۆ 40%ده‌بوو به‌پێی ئاماره‌كان به‌ڵام له ‌دوای هاتنی چه‌كدارانی داعش ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ئاواره ‌بوون و له‌ ئێستاشدا ئه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شاره‌كه‌ نزیكه‌ی له‌ 3% ده‌بێت و ئه‌وه‌ش مه‌ترسییێكی جددییه‌ و ته‌عریب كردنی كوردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌".

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد: "نزیكه‌ی 16 یه‌كه‌ی ئیداری له‌ سنووری نه‌ینه‌وا هه‌یه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عیراقدان، له‌و ناوچانه‌ تا ڕاده‌یێک گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ كورده‌كان له‌ ئاستێكی باشدایه‌ جگه‌ له‌ قه‌زای شنگال كه‌ ئاواره‌كان كه‌متر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌."

كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد: "له ‌دوای ئازادكردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ ده‌ستی داعش له ‌ئێستادا حكوومه‌تی عێراق وه‌ک پێویست ئاوڕی جددی له‌و ناوچه‌یه‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری له‌ ئاستی پێویست نییه‌ و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كان ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ناوچه‌كه‌".

ناوبراو وتیشی: "له‌ چه‌ند ڕۆژی رابردوو بڕیار دراوه‌ ناوچه‌كه‌ به ‌ته‌واوی پاک بكرێته‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ بنیاد بنرێته‌وه‌ به‌ڵام هیچ واده‌یێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دیاری نه‌كراوه‌".

غه‌یاس سوورچی له‌باره‌ی مه‌ترسیی سه‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ مووسڵ گوتیشی: له‌ ئێستادا چه‌كدارانی داعش كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ جموجوڵ و تیرۆر كردن و ڕفاندنی هاووڵاتییان و مه‌ترسیی دووباره‌ خۆڕێكخستنه‌وه‌یان لێده‌كرێت و پێویسته‌ هه‌رچی زوووه‌ به‌ هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه ‌و سوپای عێراق ئه‌و مه‌ترسییانه‌ له ‌ناو ببرێن."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50958

Your Comment

You are replying to: .
captcha