گرووپێكی سه‌ر به‌ داعش له‌ که‌رکووک ده‌ستگیر كران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندی ئه‌منیی عێراق ده‌ستگیر كردنی گرووپێكی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی داعش له‌ که‌رکووک ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 10ی کانوونی دووهه‌می 2019 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگه‌یاند: "به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایش و به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌ ورده‌كان، مه‌فره‌زه‌ مه‌یدانییه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌وجی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، توانرا گرووپێكی سه‌ر به‌ بانده‌ تیرۆریستییه‌كانی داعش له‌ پارێزگای که‌رکووک ده‌ستگیر بكرێت."

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوووه‌: "ده‌ستگیركراوه‌كان پێشتر له‌سه‌ر كه‌یسی تیرۆر داواكرابوون و یاداشتی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووبوو، پڕۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ هێزه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و گه‌ڕانیان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگاكه‌ ئه‌نجام دا."

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50956

Your Comment

You are replying to: .
captcha