عه‌بدولمه‌هدی به‌یاننامه‌یێک له‌سه‌ر هه‌ڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان له‌ كه‌ركووک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌یاننامه‌یێک له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان له‌ كه‌ركووک بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی داواى له ‌سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كردوووه‌ که‌ ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان له‌ كه‌ركووک دابگرنه‌ خواره‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 10ی کانوونی دووهه‌می 2019 نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگه‌یاند: "عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندی به‌ به‌رهه‌م ساڵح و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه‌وه‌ كردوووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كانیان له‌ كه‌ركووک دابگرنه‌ خواره‌وه‌".

جه‌ختیشی كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ باشترین ڕێگا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له‌ كه‌ركووک ئه‌وه‌یه‌ که‌ پرسیار له‌ دادگای فیدڕاڵی بكرێت له‌باره‌ى ده‌ستووری بوونى ئه‌و هه‌نگاوه‌ پێش ئه‌وه‌ى جێبه‌جێ بكرێت: "گه‌ر بمانه‌وێت ڕێز له ‌ده‌ستوور بگرین".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوووه‌ كه‌ ژماره‌یێک له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان ڕایانگه‌یاندوووه‌ که‌رکووک له ‌چوارچێوه‌ى ماده‌ى 140ى ده‌ستووردایه‌ و مافى خۆیانه‌ ئاڵاى كوردستان هه‌ڵبكه‌ن به‌ڵام سه‌رۆک وه‌زیران ڕایگه‌یاندوووه‌ كه‌ كه‌ركووک له‌سه‌ر شێوه‌ى خۆى ده‌مێنێته‌وه‌ و نابێت گۆڕانكارى تێدا بكرێت تا ئه‌و كاته‌ى به‌ ده‌ستوور یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى حزب، ئه‌وه‌ ئاسایییه‌ و پێشێل كردنى ده‌ستوور نییه‌".

له‌ میدیاكاندا وێنه‌ی باره‌گای حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ که‌رکووک بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌نیشت ئاڵای عیراقه‌وه‌، ئاڵای كوردستانیش هه‌ڵكردبوو.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50955

Your Comment

You are replying to: .
captcha