کوردپرێس:
"خاکم بە توورەکە دەکێشن" ناوی ئەو بەرهەمە شێعرییەی ئارەزوو ئەحمەدی شاعیری لاوی مەهابادییە کە بە هاوکاریی ڕێکخراوی فەرهەنگی و هونەریی مووکریان و ئیدارەی ڕۆشنبیریی مەهاباد لە هۆڵی ئامفی تیئاتری ئەو ئیدارەیە بە بەشداریی کۆمەڵێک لایەنگری فەرهەنگ و هونەر و هەڵسووڕاوی مەدەنی پەردەی لە سەر لادرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا سەرۆکی ئیدارەی ڕۆشنبیریی مەهاباد وێڕای ئەوەی سپاسی بەشداربووانی کرد ڕایگەیاند: ئەو بەرهەمەشێعرییە یەکەم بەرهەمی ئارەزوو ئەحمەدی شاعری گەنجی مەهابادییە کە ئەندامێکی دێرینی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهابادە و لە سەر ستایلی نوێ هۆنیویەتەوە.
قادر مورادی مەهابادی بە شارێکی فەرهەنگی ناو برد و وتی ئەمساڵ زیاتر لە 40 کتێبی جۆراوجۆر لە ئیدارەی ڕۆشنبیریی ئەو شارەوە دەرچووە.
کتێبی شێعری "خاکم بە توورەکە دەکێشن" لە سەر ئەرکی بڵاڤگەی "ژیر"ی مەهاباد لە چاپ دراوە کە 154 لاپەڕە لە خۆ دەگرێت.زمانەکەی کردییە و 1000 بەرگی لێ چاپ کراوە.
Your Comment