بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاگەیاندنی کشانەوەی 2000 هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا، کوردەکانی ئەو وڵاتەی نیگەران کرد، ئێستا دەوڵەتی ئەمریکا هەوڵ دەدات قەناعەت بە کوردەکان بێنێت کە تەنانەت پاش کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا پشتیگری لە کوردی ئەو وڵاتە درێژەی دەبێت.
جان بوڵتن و مایک پۆمپیۆ لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکان کە لەم دواییانەدا جەختیان لەسەر درێژە پێدان بە پشتگیریی کوردەکانی سووریا کردووە. بەم حاڵەشەوە باس کردن لە پاڵپشتیی کوردەکان تورکیای تووڕە کردووە و ئەو وڵاتەی مکووڕ کردووە کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچە کوردنشینەکاندا دەست پێبکات.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا سەردانی ئەم دواییەی سێ بەرپرسی باڵای ئەمریکا بۆ تورکیا کە بریتی بوون لە جون بوڵتن، جوزێف دانفورد سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ئەرمریکا و جیمز جێفری نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری سوریا بەمەبەستی ڕازی کردنی تورکیا بۆ هێرش نەکرنەسەر هێزە کوردەکانی سووریا ئەنجام دراوە.
بەرپرسانی ئەمریکی بە واشنتن تایمز-یان وتووە جیمز جیفزی لە تورکیاوە بەرەو ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بەڕێ دەکەوێت تا متمانەیان پێبدات کە ئەمریکا هێزە کوردەکانی سووریا بەتەنها ناهێڵێت.
سەرەڕای ئەوەی کە وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە گفتوگۆی بوڵتن و جفری و دانفۆرد لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنییەتیی تورکیا سازێنەر بووە، واشنتن تایمز دەنووسێت بەرپرسانی تورکیا نەک هیچ بەڵێنێکیان بە بەرپرسانی ئەمریکی نەداوە لەبارەی پاراستنی گیانی هێزە کوردەکانی سووریا، بەڵکوو وتوویانە هەڵویستی نوێی ئەمریکا لەبارەی کوردەکانەوە، دژی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و تورکیایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment