په‌روین بوڵدان: توركیا نایه‌وێت دۆخی سووریا ئارام بێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- پارتی دیموكراتی گه‌لان (ھه‌ده‌په‌) ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ توركیا نایه‌وێ سووریا ئارام بێته‌وه‌ به‌ڵكوو ده‌یه‌وێ ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بكاته‌ بنكه‌ی به‌رده‌وامیدان به‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان ھاوسه‌رۆكی ھه‌ده‌په له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی توركیا ‌ڕای‌گه‌یاند: ئه‌ردۆغان باس له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سووریا ده‌كات به‌ڵام ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ چاره‌سه‌ری نییه به‌ڵكوو قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریایه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌ردۆغان باس له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌كات، به‌ڵام كه‌س باوه‌ڕ ناكات و ھه‌موو جیھان ده‌زانێت ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بازرگانیی نه‌وتییان له‌گه‌ڵ داعش كردوووه‌ و ھه‌موو جیھانیش ده‌زانێت ھه‌سه‌ده‌ داعشی تێكشكاندوووه‌.

بوڵدان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، سووریایێكی ئارامی دیموكراتیان ناوێت به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێ ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وام بن و له‌و ڕێیه‌شه‌وه‌ ئه‌وان ده‌نگ و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خۆیان بپارێزن.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50924

Your Comment

You are replying to: .
captcha