ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید: ڕێککه‌وتنى نهێنى کراوه‌ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێم

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق ڕای‌گه‌یاند: ڕێککه‌وتنى نهێنى کراوه‌ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێم بۆ زیادکردنى پشکى هه‌رێم له‌ بودجه‌دا و به‌شێک له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایی هۆشدارییان داوه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غدا نه‌کات ئه‌وا ڕێگه‌ ناده‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدى هیچ پاره‌یێک بۆ هه‌رێم بنێرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیویه‌تى: "شه‌وی ڕابردوو یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مان ده‌ستی پێکرد و ئه‌مڕۆش هه‌رچه‌نده‌ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌توانرا ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو بکات، به‌ڵام لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وام بوو له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی و تیایدا باس له‌ پلانی دابه‌ش کردنی کاره‌کانی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ کرا و هه‌شت وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ دیاری کران که‌ دانیشتنیان له‌گه‌ڵ بکرێت و له‌ سبه‌ینیوه‌ دوو وه‌زاره‌ت میوانداری ده‌که‌ین."

ناوبراو ئاشکراى کردوووه‌ که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوودا باس له‌ ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌رێم و عادل عه‌بدولمهدی کرا به‌ نهێنی و چه‌ند ئه‌ندامێک دڵنیاییان دا که‌ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ کراوه‌ که‌وا هه‌رێم نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت و به‌نیازیشه‌ به‌غدا مانگانه‌ زیاتر له‌ 454 ملیار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌رگرێت و 67 ملیاریش بۆ پێشمه‌رگه‌ بنێرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ درێژه‌ى نووسینه‌که‌یدا هۆشدارى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى لیژنه‌ى داراییی په‌رله‌مانى عێراقى بڵاو کردۆته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندوووه‌ که‌ له ‌ئێستاوه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که ‌هه‌رێم ئه‌گه‌ر نه‌وت ڕاده‌ست نه‌کات ڕێگه‌ نادرێت عادل عه‌بدولمه‌هدى هیچ پاره‌یێک بنێرێت بۆ هه‌ریم و ئه‌وه‌ش بۆ هه‌رێمی کوردستان زۆر قورس ده‌بێت له‌ حاڵه‌تی دابه‌زینی نه‌وتدا.

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ڕاشیگه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بکه‌وێته‌ ناو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى دووچارى لێپرسینه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى کردوووه‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ وردى دیراسه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ى کردبێت.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50920

Your Comment

You are replying to: .
captcha