به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیویه‌تى: "شه‌وی ڕابردوو یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مان ده‌ستی پێ‌کرد و ئه‌مڕۆش هه‌رچه‌نده کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌توانرا ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو بکات، به‌ڵام لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وام بوو له کۆبوونه‌وه‌کانی و تیایدا باس له پلانی دابه‌ش کردنی کاره‌کانی پرۆژه یاسای بودجه کرا و هه‌شت وه‌زاره‌ت و ده‌سته دیاری کران که دانیشتنیان له‌گه‌ڵ بکرێت و له سبه‌ینیوه دوو وه‌زاره‌ت میوانداری ده‌که‌ین."
ناوبراو ئاشکراى کردوووه که له کۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوودا باس له ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌رێم و عادل عهبدولمهدی کرا به نهێنی و چه‌ند ئه‌ندامێک دڵنیاییان دا که ئه‌و ڕێککه‌وتنه کراوه که‌وا هه‌رێم نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت و به‌نیازیشه به‌غدا مانگانه زیاتر له 454 ملیار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌رگرێت و 67 ملیاریش بۆ پێشمه‌رگه بنێرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له درێژه‌ى نووسینه‌که‌یدا هۆشدارى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى لیژنه‌ى داراییی په‌رله‌مانى عێراقى بڵاو کردۆته‌وه و ڕایگهیاندوووه که له ئێستاوه باس له‌وه ده‌که‌ن که هه‌رێم ئه‌گه‌ر نه‌وت ڕاده‌ست نه‌کات ڕێگه نادرێت عادل عه‌بدولمه‌هدى هیچ پاره‌یێک بنێرێت بۆ هه‌ریم و ئه‌وه‌ش بۆ هه‌رێمی کوردستان زۆر قورس ده‌بێت له حاڵه‌تی دابه‌زینی نه‌وتدا.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ڕاشیگهیاندوووه که ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکه‌وێته ناو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدى دووچارى لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى کردوووه هه‌رێمى کوردستان به وردى دیراسه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ى کردبێت.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment